الاثنين، 17 فبراير 2014

Time Machineئامێری کات چیە ؟ چۆن بەکاردێت ؟

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش بەیارمەتی خوا لەم بابەتەدا باس لە Time Machine (ئامێری کات) دەکەین هەوڵدەدەین چۆنیەتی بەکارهێنانی ڕوون بکەینەوە.

سەرەتا بابزانین Time Machine (ئامێری کات) چیە؟

Time Machine (ئامێری کات) : ئامێری کات بریتیە لە هەڵگرتنی کۆپیەک لە هەموو فایلەکان, تایبەتە بە سیستەمی OS X ی ماک,وە پێویستە هاردی دەرەکی بە ماک ببەستیتەوە.لەگەڵ پێکەوە بەستنی هاردی دەرەکی خۆکارانە هەڵدەستێت بە پاشەکەوتکردتی هەموو داتا و زانیاری و وێنە و گۆرانی و بەرنامە و فیلم و دۆکۆمێنت.


[وینه: images?q=tbn:ANd9GcSGifIEgqYWK_donfSlJjI...m_qPz675fg]

ئەوەی Time Machine (ئامێری کات) لە بەرنامەکانی تری پاشەکەوتکردن جیادەکاتەوە ئەوەیە هەموو داتا و زانیاریەکان وەک ئەوەی هەیە پاشەکەوت دەکات لەکاتی بونی هەرکێشەیەک لە سیستەمی ماک یان سڕانەوەی دەتوانی بە ئاسانترین شێوە بیان هێنیتەوە,Time Machine (ئامێری کات) هەڵدەسێت بە پاشەکەوتکردنی هەموو داتاکان تا ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو,هەروەها پاشەکەوتکردنی ڕۆژانە تا مانگێک تا ئەوکاتەی هاردە دەرەکیەکە پڕدەبێت.


*Time Machine (ئامێری کات) بۆ چی ڤێرژنێک دەبێت لە سیستەمی ماک؟

* Time Machine (ئامێری کات) بۆ سیستەمی (Lion) شێر OS X v10.7.3 و ئەو سیستەمانەی کە دوای ئەو هاتون دەتوانیت بەکاری بهێنیت.


لەگەڵ پێکەوە بەستنی هاردی دەرەکی دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە کرتە لەسەر Backup Now بکەیت وەک لە وێنەکەدا دیارە


[وینه: images?q=tbn:ANd9GcSSgLwfuGix_1bNuX3JBl6...0wIi7DR0gQ]


* ليستى ئامێرى كات Time Machine menu:

ليستى ئامێرى كات لەسەرەوەی شاشە لە Menu Bar دەردەکەوێت, پێت دەڵێت کەی پاشەکەوت کردوە دواین جار,وە پێت دەڵێت پاشەکەوتکردنت سەرکەوتو بوە , هەروەها دەتوانیت ڕاستەوخۆ پاشەکەوت بکەی , وە دەتوانیت هەموو ئەو شتانە بکەی کە پاشەکەوت کراوە بە پێی کات و بەروار.

[وینه: HT1427_tmalert2_mul.png]

ئەم نیشانە دەرکەوت واتە پاشەکەوت نەبوە

[وینه: HT1427_tmbackingup2_mul.png]

ئەم نیشانە واتا خەریکی پاشەکەوتە


[وینه: HT1427_tmidle2_mul.png]


*لەکاتی پاشەکەوتکردن دا ئەم لیستەت بۆ دەردەکەوێت


[وینه: HT1427_New-Drive_004-en.png]


دەتوانی ئەو هاردە دەرەکیە هەڵبژێریت کە دەتەوێت هەموو شتەکان لەسەری پاشەکەوت بکەی.


[وینه: HT1427_System-Preference_004-en.png]


گەر دەتەوێ خۆکارانە پاشەکەوت بکات پێویستە وەک ئەو وێنەی سەرەوە بکەی .


*دەربارەی یەکەم پاشەکەوتکردنت:

یەکەم پاشەکەوتکردن کاتێکی زۆری دەوێت ئەویش پەیوەستە بەو داتا و زانیاریانەی کە پاشەکەوتی دەکەی ئەگەر قەبارەیان زۆربێت کاتێکی زۆر دەبات واباشترە یەکەم پاشەکەوت کردنت نەوەستێنی.لەدوای پاشەکەوتکردنی یەکەمجارەوە تەنها ئەو فایلانە پاشەکەوت دەکات کە شوێنیان دەگۆردرێت.

*لە دوای یەکەم پاشەکەوتەوە واباشترە لەسەر پاشەکەوتی خۆکارانە لاببرێت بکرێتە دەستی واتا هەرکات ویستت خۆت پاشەکەوت بکەی.

بەم شێوەیە دەتوانینت لە خۆکارانەوە بیکەیت بە دەستی:

١. Time Machine menu > Open Time Machine Preferences 

٢. دواتر کرتە لەسەر کلیلەکە بکە و ووشەی نهێنی تایبەت بەخۆت داخل بکە.

٣. کرتە بکە Select Disk.

٤.دواتر درایڤەکە هەڵبژێرە.

*دەستکاری کردنی هەموو ئەوانەی پاشەکەوتت کردوە:

دەتوانیت ئەو بەرنامەو وێنەو گۆرانی و فیلم هتد... کە پاشەکەوتت کردوە دەستکاری بکەیت یاخود بیسڕیتەوە وەک لە وێنەکەدا دیارە


[وینه: HT1427_Options_004-en.png]



*چۆنیەتی گەڕانەوەی ئەو فایلانەی کە پاشەکەوتت کردوە:

لەگەڵ ئامێری کاتدا دەتوانیت هەموو فایل و هەروەها سیستەمەکەشت لەکاتی تێکچوندا دووبارە بگەڕێنیتەوە, ئەویش بە پێکەوە بەستنی هاردی دەرەکی لەگەڵ ماکدا , دەتوانیت هەموو شتەکانت بۆ بگەڕێتەوە.


[وینه: HT1427_Star-field_004-en.png]


*تێبینی لێرەدا تەنها بە رێگەی هاردی دەرەکی باسکرا دەتوانیت لە ڕێگەی AirPort Time Capsule ەوە پاشەکەوت بکەی.



هەر شاد بن
d.jaf@me.com
fb: diyar bekir jaf

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق