بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتە و هەموو کاتێکتان باش.
ئاشکرایە کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی ٢\٦\٢٠١٤ کۆنگرەی WWDC 14 بەست بۆ هەر یەک لە
ماک و ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد تەچ وا بڕیارە لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ سیستەمی
نوێ بڵاو ببێتەوە, لەم بابەتەدا ئەوەی مەبەستمانە باس لە سیستەمی یوسیمایت
Yosimite بکەین وە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە کراوە بیخەینەڕوو بۆ یەکەمجار بە
زمانی کوردی.
*سەرەتا بابزانین یوسیمایت Yosimite لەچیەوە هاتوە؟
یوسیمایت Yosimite پارکێکی نیشتمانیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وویلایەتە
یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەند ڕوبارێک و هەروەها چەندەها جۆری درەخت و باڵندەی
هەمەجۆری تیادایە هەروەها چەند تاڤگەیەکیشی تیادایە شوێنی دڵڕفێن و
جوانە.ئەمەش چەند وێنەیەک لە یوسیمایت Yosimite.
*گرنگترین خاسیەتەکانی سیستەمی یوسیمایت Yosimite بریتی
یە لە:-١.فایندەر Finder:
باشترکردنی فایندەر و ئاسانکاری زیاتر لە گەڕان لە (پیتی ئەلف تا پیتی ی) وە جۆری
فۆنت هیچ کێشەیەکی نابێت چیتر لەگەڵ سیستەمی یوسمایت,فۆنتەکان زیاتر ڕونن.وە
دەتوانی بە دوای هەموو ئەو فایلانەدا بگەڕێی کە لە iCloud Drive پاشەکەوتت کردوە.
٢.Dock دۆک:-
ڕێگە زۆرە بۆ کردنەوەی بەرنامەکان بەڵام Dock بە ئاسانترین ڕێگە دادەنرێت هەرچەندە
لە سیستەمەکانی پێشوتر Dock هەبوو بەڵام لەگەڵ یوسمایت زۆر جوانتر و ڕوونتر
دەردەکەوێت بە شێوەیەک یەکسەر بەرنامەکان دەناسیتەوە.
٣.ناوەندى ورياكردنەوە (Notification Center):-
دووبارە دیزاین کردنی ناوەندى ورياكردنەوە (Notification Center) , خاسیتێکی گرنگی
ناوەندى ورياكردنەوە لە هەموو شت ئاگادارت دەکاتەوە کە پێویستت پێبێ,هەروەها
کورتەیەک لە ڕوداوەکانی ڕۆژی داهاتوت پێ دەڵێ وەک ڕۆژی لە دایک بون و
ئاگادارکردنەوە, جگە لەوانەش دەتوانی بەشێوەیەکی خێرا بگەیت بە زانیاریە گرنگەکا لە
ڕۆژ ژمێر و کەشو هەوا و ئابوری و ژمێرەر و ئاگادارکردنەوە. لەکاتی کردنەوەی هەم
بەرنامەیەکدا ڕاستەوخۆ دەتوانی بڕۆیتە سەر ناوەندی ئاگادارکردنەوە.
٤.Spotlight :
ڕوناکیەکی زیاتر لە پێشتر لە پەنجەرەی گەڕان دەتوانی بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێی
کە مەبەستتە لە ماکی تایبەتیت,هەروەها دەتوانی زانیاریت دەست بکەوێت لە
ویکیپیدیا و بینگ و نەخشە و هتد......
٥.iCloud Drive :-
پاشەکەوتی هەرجۆرە فایلێک بکە لە iCloud وە دەتوانی پێی بگەی لە هەر ئامێرێکەوە
کە بتەوێت, لە iCloud دەتوانی فایلەکان ڕێک بخەیت بەوشێوەی خۆت دەتەوێت.
٦. پەیام Mail
پەیام خاسیەتێکی نوێی هەیە بەناوی Mail Drop ڕێگەت پێ دەدات بە ناردنی هاوپێچ
بە کێشی گەورە تا ٥ گێگا بایت لە ڕێگەی iCloud.
٧.ڕۆژ ژمێر Calender:-
باشترکردنی شێوەی ڕۆژ ژمێر لە گەڵ پشتگیری کردنی تایبەتمەندی بینینی ڕۆژ.
٨. سەفاری Safari:-
لەسیستەمی یوسمایت سەفاری گۆڕانکاری بەرچاو و ئاسانکاری زۆری تیاکراوە بۆ
بەکاربەر,لیستی پێداویستیەکان بەردەستە و وە ڕێگەی نوێت پێدەدات بە گەیشتن بەو
سایتتانەی کە لای بەکاربەر جێی بایەخە, هەروەها تایبەتمەندیت زیاتر دەپارێزێت لە
گەڵ باشترکردنی نیترۆ و جافا, وە زۆر خێرایە و ڕێگای نوێی تیا بەکارهاتوە بۆ گەڕان لە
سایتەکان.
٩.Handoff :-
ڕێگەت پێ دەدات بە هاوبەشی پێکردنی بابەت لە نێوان ماک و ئایفۆن و ئایپاد لە کاتێکدا
کە نزیکی بەک بن.
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری ئەم بابەتەم بکەن کەلەسەر Handoff ئامادەم کردوە لە
یانە بۆ بینینی کرتە بکە.
١٠. Messages پەیامی کورت(نامە):-
بە زۆر ڕێگا دەتوانیت نامە بنێریت لە ڕێگەی ماکەوە بۆ کۆمەڵێک هاوڕێ بە شێوەی SMS
بێت یاخود iMessage بێت, دەتوانی وێنە و دەنگ بنێریو وەلەکاتی کردنەوەی
بەرنامەیەکی دیکەدا دەتوانی بێ ئەوەی ئەو بەرنامە داخەیت ڕاستەوخۆ وەڵام بدەیتەوە.
١١. Phone پەیوەندی:-
لەسەر ماک دەتوانی وەڵامی پەیوەندی بدەیتەوە ئەو کاتەی ئایفۆنەکەت زەنگ
لێدەدات,وە ناوی پەیوەندیکەر و ژمارەی وێنەشی دەردەکەوێت وە دەتوانی وەڵامی
نەدەیتەوە لەکاتی وەڵام دانەوەدا بڵندگۆی ماک دەکەوێتەکار, وە دەتوانی لە ڕێگەی
ژمارەکانتەوە پەیوەندی بکەی,ئەگەر هاتوو ئایفۆنەکەت لە ژوورێکی دیکە بو زەنگی لێدا
دەتوانی ڕاستەوخۆ لەسەر ماک وەڵام بدەیتەوە بەو مەرجەی لەسەر یەک خەتی
ئەنتەرنێت بن.
١٢. Air Drop بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بابەت لەنێوان OS X و iOS.
١٣.Night Mode یارمەتیدەرێکی باشە لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامە شاشە ڕونە و
کێشەی بینین دروست ناکات.١٤.Instant Hotspot هۆتس پۆتی خێرا:-
لەسەر ئەنتەرنێتی بێ وایەرلێس, ماکی تایبەتیت خۆکارانە ئەنتەرنێتی سەر ئایفۆنەکەت
بەکاردێنێت ئەو کاتەی کە پێکیانت بەستوە.پێویست بە ڕێکخستن ناکات لە شوێنی
وایەرلێس نیشانەی هۆست پۆست دەردەکەوێت,لەگەڵ بڕی شەخنی ئایفۆن و خێرای
هێڵەکەت.
*ئەمانەی سەرەوە و چەندین خاسیەتی تر لە یوسیمایت Yosimite
لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە.سەرچاوەApple.comwikipedia*هەر شاد بن
twitter: @diyarjafFacebook: Diyar Bekir Jafinstagram: diyarjafBBM: 7A38CE23http://diyarbekirjaf.blogspot.com