الأحد، 30 مارس 2014

بۆ ئایپاد microsoft word,excel,power point


بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان


سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش.

ئاشکرایە پێش چەند ڕۆژێک بەشێوەیەکی فەرمی microsoft word ,excel , 

powerpoint 
بۆ ئایپاد دەرچوو ئێستا دەتوانین ڕاستەوخۆ دەتوانین لە کۆگای بەرنامەکانی ئەپڵ 
دەستمان بکەوێت.

دەتوانین بەبێ کێشە ئەوفایلانەی کە لەسەر ئایپاد دەینوسین لەسەر کۆمپیوتەر بەکاری 
بهێنین یاخود بە پێچەوانەوە.

دەتوانین لێرە microsoft word بە دەست بهێنیت

[وینه‌: W8jEO.jpg]

[وینه‌: nA9ZN.jpg]




دەتوانیت لێرە microsoft excel بە دەست بهێنیت




[وینه‌: screen480x480.jpeg]

[وینه‌: screen480x480.jpeg]

دەتوانیت لێرە microsoft powerpoint بە دەست بهێنیت


[وینه‌: screen480x480.jpeg]

[وینه‌: screen480x480.jpeg]



*هەروەها دەتوانن microsoft word for iPhone بۆ ئایفۆن دابەزێنن


[وینه‌: screen568x568.jpeg]

[وینه‌: screen568x568.jpeg]



*گرنگترین خاسیەتەکانی بریتیە لە:

١. لەکاتی نوسینی بابەتێک بە تەواوەتی پارێزراوە و لە هەمان کاتدا دەتوانی لەسەر pc 
یان mac بەکاری بهێنیت.

٢.دەتوانیت چەندین جۆری نوسین و وێنە و خشتە و هتد...ز بەکاربهێنین.

٣.چەندین کەس دەتوانن بابەت بنوسن و بیگۆڕنەوە لەنێوان خۆیاندا لە ڕێگەی پۆستی 
ئەلیکترۆنی .

٤.خۆکارانە بابەتەکان پاشەکەوت دەبن پێویست بە نیگەرانی ناکات لە کاتی دەرچون لە 
بەرنامە.
٥.هەروەها دەتوانی ئەو فایلانەی لەسەر OneDrive پاشەکەوتت کردوە لەسەر ئایپاد و 
ئایفۆن بەکاری بهێنین.

ئەمانەی سەرەوە و چەندین خاسیەتی تری لە خۆگرتوە.




*هەرشادبن
*diyarbekir@me.com

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

الأربعاء، 5 مارس 2014

لەکاتی لەبیرکردنی ووشەی نهێنی دا چیبکەین؟

                  بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان

ئاشکرایە لە کاتی ئەنستۆڵکردنی بەرنامەی نوێدا لە ماک داوای ووشەی نهێنیمان لێ 
دەکات بۆ ئەوەی بەرنامەکە ئەنستۆڵ ببێت,ئەگەر ووشەی نهێنیمان لەبیرکرد ئەوە 
ناتوانین زۆرێک لە بەرنامەکان ئەنستۆڵ بکەین Undecided , یاخود ئەگەر بمانەوێت بەکارهێنەرێکی 
نوێ زیاد بکەین ئەویش دیسان داوای ووشەی نهێنی دەکات کەواتە لە زۆربەی 
کارەکانماندا پێویستمان بە ووشەی نهێنی دەبێت.

[وینه‌: D9FPk.jpg]


بۆیە دەبێت سەر لەنوێ ئامێرەکانمان ڕیستۆر بکەینەوە لەو کاتەشدا هەموو ئەو شتانەی 
کە لەسەر ماکەکانمانە هەمووی ڕەش دەبێتەوەSad .

بەڵام پشت بەخوا لەم بابەتەدا باس لە ڕێگایەک دەکەین بەکارهێنەرێکی نوێ دروست 
دەکەین بە بێ ئەوەی هیچ شتێکمان ڕەش ببێتەوە وە پێویست بە ڕیستۆر ناکات ئەویش
 لە ڕێگەی Terminal ەوە سەرەتا ئەو بەکارهێنەرەی کە ووشەی نهێنیەکەی نازانین 
ڕەش دەکەینەوە دواتر بەکارهێنەرێکی نوێ زیاد دەکەین.

سەرەتا Terminal دەکەینەوە 

[وینه‌: DadEr.png]

پێویستە command و s دابگرین

[وینه‌: zClsE.png]

کرتە لە save بکە

دواتر ئەمە بنوسە 

كۆد:
mount -uw/

[وینه‌: 6XwPs.png]

دواتر لە Terminal ئەمە بنوسە و enter دابگرە

كۆد:
rm /var/db/.AppleSetupDone

[وینه‌: kM6KB.png]

دواتر ئەمە بنوسە و enter دابگرە

كۆد:
shutdown -h now


[وینه‌: uY8iw.png]

دواتر سیستەم ڕیستارت دەبێتەوە داوات لێدەکات ناوی بەکارهێنەری نوێ و ووشەی 
نهێنی دابگریت هەروەک چۆن یەکەمجار کە سیستەمێکی نوێ دادەبەزێنیت بە هەمان 
شێوە ئەو ڕێگانە جێ بەجێ بکە.

دواتر دەبینین بەکارهێنەرێکی تر زیاد بوە لە ڕێگەی system preferences>users 
& groups دەتوانی هەموو ئەو شتانەی کە لەسەری بوە بیگوازیتەوە بۆ سەر ئەم 
بەکارهێنەرە نوێیە, وە بەکارهێنەرە کۆنەکە ڕەش بکەوە.



هیوادارم توانیبێتم سود بە ئەندامە بەڕێزەکانی هاک بۆ کورد 
بگەیەنم




*هەر شاد بن

*d.jaf@me.com