الاثنين، 17 فبراير 2014

گشت زانیاریەک دەربارەی سیستەمی ماڤرێکس Mavericks

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەیارمەتی خوای گەورە لەم بابەتەدا باس لە  سیستەمی ماڤرێکس ئۆ ئێس ئێکس (Mavericks OS X) دەکەین.

کۆمپانیای ئەپڵ لە کۆنگرەی  WWDC 2013 سیستەمی ماڤرێکس ی ئاشکرا کرد.

سەرەتا دەبینین کۆمپانیای ئەپڵ سیاسەتی ناولێنانی گۆڕی ئەویش بۆ یەکەمجار سیستەمی بە ناوی جۆرێک لە پشیلەی گەورەوە  (Big Cats) نا.

ناولێنانی سیستەمە نوێیەکە بەناوی (ماڤرێکس),ماڤرێکس ناوی ناوچەیەکە لە باکوری وولایەتی کالیفۆرنیا, تاوچەی ماڤرێکس بە یاریکردن سەرکەوتن بەسەر شەپۆلەکانی ئاودا بەناوبانگن, بۆیە پشت شاشەی سەرەکی Desktop Background وێنەی شەپۆلی دەریایە.





گرنگترین خاسیەتەکانی ماڤرێکس:

١.  تايبەتمەنديى زيادكردنی  " زمان " لە فایندەر Finder. 

ئەمە تايبەتمەنديیە زۆر نايابە بۆ گەڕان بەدوای سەرجەم ئەو فایلانەی لەسەر ماکە.








٢. دانانی تاگ بۆ فایلەکان:

دەتوانیت هەموو فایلەکان تاگ بگەیت ,ئەمەش یارمەتیمان دەدات بۆ ڕێکخستنی فایلەکان,وە بە شێوەیەکی ئاسان دەتوانیت بگەی بە هەموو ئەو فایلانەی کە تاگت کردوون, وە دەتوانیت لە فایندەرەوە بۆی بگەڕێیت.

















٣.تايبەندمەنديى تايبەتى بەكارهێنانى شاشەى زۆر: 


لە كۆتاييدا ئەپڵ ڕزگاری بوو  لەو درزەی لە ئۆ ئێسێك بوو, ئەویش نەتدەتوانی لەیەک کاتدا چەند بەرنامەیەک پێکەوە کاربکەیت,بۆ نمونە ئەگەر پڕ بە شاشە بەرنامەیەک بەکاربهێنیت لەشاشەیەکی دیاری کراودا, شاشەکانی دیکە نەدەتوانرا بەکاربهێنرێت لە پشتەوە شاشەیەکی خۆڵەمێشی بەدیار دەکەوت,بەڵام لەگەڵ سیستیەمی ماڤرێکس دەتوانیت لەکاتی پڕ بە شاشە چەند بەرنامەیەک دابنێیت, هەروەها هەموو شاشەیەک دۆک Dock تایبەت بەخۆی هەیە لەسەرەوەی شاشەکە, هەروەها كۆنترۆڵى ئەرك (Mission Control) گەشەی پێدراوە.





٤.نوێکاری تایبەت بە سەفاری Safari:

تایبەتمەندی زۆر زیادکراوە بۆ سەفاری لە گرنگترینیان خێراکردنی گەڕانە, هەروەها گۆڕانکاری کراوە لە شێوازی Top Site ,لە لا تەنیشتەوە لیستێک زیادکراوە پێکهاتوە لە “Bookmarks” و وە لیستی خوێندنەوە “Reading List” , هەروەها زیادکردنی “Shared Links”  سەفاری ئەو لینکانەت پێیشان دەدات کە بڵاوی دەکەیتەوە لە تویتەر و Linkedin.





iBooks:

کۆمپانیای ئەپڵ لەسیستەمی ماڤرێکس iBooks ی زیاد کردوە, لەگەڵ چەند تایبەتمەندییەکدا, بۆنمونە سینک کردنی پەرتوک لە ڕێگەی iCloud ,هەروەها کردنەوەی چەند پەرتوکێک لەیەک کاتدا,وە فرۆشگای تایبەتی پەرتوک, هەروەها دەتوانیت تێبینی  بنوسیت,وە دیاریکردنی بەشێک لە پەرتوکەکە بۆ تێبینی و هتد....










٦.نەخشە Maps:

لەسیستەمی ماڤرێکس دا نەخشەی بۆ زیادکراوە, لەگەڵ تایبەتمەندی پیشاندانی ٣ دووری 3D بۆ هەندێک شوێن, هەروەها دەتوانی شوێنی خۆت بنێری, وە دەتوانی بۆ گەشت و دەرچون شوێنی خۆت دیاری بکە.







٧. ڕۆژ ژمێر Calendar:

گۆڕانکاری لە شێوازی ڕۆژ ژمێر دا کراوە, وە هەندێک خاسیەتیان بۆ زیادکردوە, وەک پیشان دانی شوێن لەسەر نەخشە کە تۆمارکراوە لەسەر ڕۆژ ژمێر هەروەها پیشان دانی کەشوهەوای ناوچەکە.







٨. تایبەتمەندی iCloud KeyChain ی نوێ:

ئەم تایبەتمەندیە هەڵدەستێت پاشەکەوتکردنی ووشەی نهێنی تایبەت بەخۆت, دەتوانی لەگەڵ iCloud پێکەوەیان ببەستی و دەتوانیت لەسەر هەموو ئامێرەکانت بەشێوەیەکی ئاسان بەکاری بهێنیت.






٩.ورياكردنەوە Notifications:

گۆڕانکاری بەرچاوو کراوە لە Notifications لە سیستەمی ماڤرێکس دا ووریا کردنەوە کارایە بەشێوەیەکی باشتر بۆ نمونە دەتوانیت وەڵامی پەیامەکان بدەیتەوە ڕاستەوخۆ ,یان پەیامەکان بسڕیتەوە و هتد...
 هەروەها دەتوانی ئاگاداری دواین گۆڕانکارییەکان ببیت بێ ئەوەی سەفاری بکەیتەوە, وە دەتوانی هەموو ئەو شتانەی بۆت هاتوە بیبینیت لەسەر شاشە ڕاستەوخۆ.









١٠. پێشخستنی شێوازی کارکردن :


لە دوای ئەو خاڵانەی لەسەرەوە باسکرا کۆمپانیای ئەپڵ, کۆمەڵێک گۆڕانکاری و ئاسانکاری کردوە یارمەتی بەکارهێنەر دەدات لەکاتی کارکردن, خزمەتگوزاری App Nap و Compressed Memory و هتد دانراوە, نایەڵێت میمۆری و پاتری بەزووی بە هەدەر بچێت.










* دەتوانن ڕاستەوخۆ سیستەمی ماڤرێکس دابەزێنیت http://www.apple.com/osx




کۆتایی


d.jaf@me.com
facebook:diyarbekirjaf


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق