الجمعة، 27 يونيو 2014

چارەسەری خێرا بۆ کێشەی زۆر لە Mac Os X بەشی یەکەم

 
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان


سڵاوهاوڕێیان ئەم کاتە و هەمووکاتێکتان باش خۆشحاڵم بە بابەتێکی نوێوە هاتمەوە 
لاتان.

زۆر جار زۆرێک لە ئێمە لەکاتی بەکارهێنەرانی سیستەمی ماک توشی کێشە دەبین 
بەهۆی ئەوەی لە ووڵاتی ئێمە ئەم سیستەمە بەکارهێنەری کەمە, ڕەنگە کێشەکان 
سادە بن ناچار دەبین بیبەینە لای کەسێک یاخود لە بازار بە پارە بۆ مان چارەسەر بکەن, 
ئەوەی مەبەستمە لەم زنجیرە بابەتەدا باس کردنە لە چارەسەری خێرا بۆ زۆرێک لەو 
کێشانەی ڕوبەڕوی بەکارهێنەرانی ماک دەبێتەوە هەر وەک ئاماژەمان پێدا کێشەکان 
هەندێجار چارەسەریان زۆر ئاسانە هەر یەک لە ئێمە دەتوانین خۆمان ئەو کێشانە 
چارەسەر بکەین بە چەند ڕێگایەکی ئاسان, ئەگەر هاتوو کێشەکان لە هارد وێر بو 
دەتوانن سود لەم ڕێگانە وەربگرن نەک لە سۆفت وێر بۆ نمونە نەوەک تۆ کێشەت لە 
گۆگڵ کرۆم یا فایەرفۆکس هەبو بڕۆی ئەم ڕێگانەی کە لە خوارەوە باسیان دەکەین جێ 
بەجێی بکەیت و بڵێی کێشەکانم چارەسەر نەبوە.


پێشەوەی باس لە ڕێگاکان بکەین بە باشی دەزانم ئەوە بخەمە ڕوو ئەم ڕێگایانە ١٠٠٪ 
چارەسەری هەموو کێشەکانت ناکات بەڵام بۆ ئەوەیە تۆ پێشەوەی بیەیتە بازار باشترە 
ئەم ڕێگایانە بکەیت.

گرنگترین ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕومان دەبێتەوە بریتی یە لە:-


١.دەرکەوتنی کێشە لە وایەرلێش دەنوسرێ No Airport Card Installed.
٢.ناتوانی ئەنتەرنێت بکەیتەوە لە کاتێکدا تۆ پەیوەندیت کردوە.
٣.کێشە لە (تراک باد) ی کیبۆرد.
٤.کێشە لە کامێرا. هتد........


ڕێگاکان بریتین لە:-


١. Reset PRAM:
باشیەکانی بریتی یە لە:


ا.قەبارەی هارد جێگیرنەبوو

ب.کوالێتی ڤیدیۆ جێگیر نەبو هەرچەند کوالێتی باش بکەیت دواتر وەک خۆی لێ بێتەوە.

ج.زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێ بون توانای گۆڕانی نەبێت.

د.دوای خستە کاری ماک نیشانەی پرسیار بەدەربکەوێت ئەمەش نیشانەی بونی 
کێشەیە.

ها. دوبارە بونەوەی تەختەکلیل.

و.کێشە لە ماوس.

وە چەند کێشەیەکی تریش هتد.........


چارەسەر:-

ماکەکەت ڕیستارت بکە پێکەوە پەنجە بنێ بە


Command + OPTION (alt) + P + R


دەست هەڵمەگرە لەسەری تا ٣ جار ڕیستارت دەبێتەوە


[وینه‌: 11TSbWS.jpg]


بۆ زیاتر ڕوونی سەیری ئەم ڤیدیۆیانە بکە:






یاخود ئەمەیان 








ئەو سەرچاوانەی سودم لێ بینیوە:


١.support.apple




http://www.ce4arab.com


ڤیدیۆکان لە یوتیوب وەرگیراون

چاوەڕوانی بەشی دووەم بن.

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

الجمعة، 6 يونيو 2014

گشت زانیاریەک دەربارەی سیستەمی یوسیمایت Yosimite

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان


سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتە و هەموو کاتێکتان باش.

ئاشکرایە کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی ٢\٦\٢٠١٤ کۆنگرەی WWDC 14 بەست بۆ هەر یەک لە 
ماک و ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد تەچ وا بڕیارە لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ سیستەمی 
نوێ بڵاو ببێتەوە, لەم بابەتەدا ئەوەی مەبەستمانە باس لە سیستەمی یوسیمایت 
Yosimite بکەین وە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە کراوە بیخەینەڕوو بۆ یەکەمجار بە 
زمانی کوردی.

[وینه‌: cHNClmo.jpg]


*سەرەتا بابزانین یوسیمایت Yosimite لەچیەوە هاتوە؟

یوسیمایت Yosimite پارکێکی نیشتمانیە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە وویلایەتە 
یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەند ڕوبارێک و هەروەها چەندەها جۆری درەخت و باڵندەی 
هەمەجۆری تیادایە هەروەها چەند تاڤگەیەکیشی تیادایە شوێنی دڵڕفێن و 
جوانە.ئەمەش چەند وێنەیەک لە یوسیمایت Yosimite.

[وینه‌: UE6ssEL.jpg]

[وینه‌: WFyxFwO.jpg]

*گرنگترین خاسیەتەکانی سیستەمی یوسیمایت Yosimite بریتی 

یە لە:-


١.فایندەر Finder:
[وینه‌: J6QsW0i.png]


باشترکردنی فایندەر و ئاسانکاری زیاتر لە گەڕان لە (پیتی ئەلف تا پیتی ی) وە جۆری 
فۆنت هیچ کێشەیەکی نابێت چیتر لەگەڵ سیستەمی یوسمایت,فۆنتەکان زیاتر ڕونن.وە 
دەتوانی بە دوای هەموو ئەو فایلانەدا بگەڕێی کە لە iCloud Drive پاشەکەوتت کردوە.

[وینه‌: pcZxxre.jpg]

[وینه‌: YzjyQQk.jpg]

٢.Dock دۆک:-
[وینه‌: VeAIsL8.png]

ڕێگە زۆرە بۆ کردنەوەی بەرنامەکان بەڵام Dock بە ئاسانترین ڕێگە دادەنرێت هەرچەندە 
لە سیستەمەکانی پێشوتر Dock هەبوو بەڵام لەگەڵ یوسمایت زۆر جوانتر و ڕوونتر 
دەردەکەوێت بە شێوەیەک یەکسەر بەرنامەکان دەناسیتەوە.

[وینه‌: TjjfdFv.png]



٣.ناوەندى ورياكردنەوە (Notification Center):-

[وینه‌: BkIheKl.png]
دووبارە دیزاین کردنی ناوەندى ورياكردنەوە (Notification Center) , خاسیتێکی گرنگی 
ناوەندى ورياكردنەوە لە هەموو شت ئاگادارت دەکاتەوە کە پێویستت پێبێ,هەروەها 
کورتەیەک لە ڕوداوەکانی ڕۆژی داهاتوت پێ دەڵێ وەک ڕۆژی لە دایک بون و 
ئاگادارکردنەوە, جگە لەوانەش دەتوانی بەشێوەیەکی خێرا بگەیت بە زانیاریە گرنگەکا لە 
ڕۆژ ژمێر و کەشو هەوا و ئابوری و ژمێرەر و ئاگادارکردنەوە. لەکاتی کردنەوەی هەم 
بەرنامەیەکدا ڕاستەوخۆ دەتوانی بڕۆیتە سەر ناوەندی ئاگادارکردنەوە.

[وینه‌: 9W8ixlV.jpg]

٤.Spotlight :
[وینه‌: v4BlJYz.png]

ڕوناکیەکی زیاتر لە پێشتر لە پەنجەرەی گەڕان دەتوانی بە دوای هەر شتێکدا بگەڕێی 
کە مەبەستتە لە ماکی تایبەتیت,هەروەها دەتوانی زانیاریت دەست بکەوێت لە 
ویکیپیدیا و بینگ و نەخشە و هتد......
[وینه‌: onyBaXw.jpg]

[وینه‌: XcnjyyB.jpg]

[وینه‌: vlpfsfU.jpg]


٥.iCloud Drive :-
[وینه‌: fxM5sqZ.png]

پاشەکەوتی هەرجۆرە فایلێک بکە لە iCloud وە دەتوانی پێی بگەی لە هەر ئامێرێکەوە 
کە بتەوێت, لە iCloud دەتوانی فایلەکان ڕێک بخەیت بەوشێوەی خۆت دەتەوێت.

[وینه‌: sQSBgE6.jpg]


٦. پەیام Mail
[وینه‌: 3AnukSo.png]

پەیام خاسیەتێکی نوێی هەیە بەناوی Mail Drop ڕێگەت پێ دەدات بە ناردنی هاوپێچ 
بە کێشی گەورە تا ٥ گێگا بایت لە ڕێگەی iCloud.

[وینه‌: h1COLOR.png]

[وینه‌: 8dCohsZ.jpg]

[وینه‌: tgUGedd.jpg]



٧.ڕۆژ ژمێر Calender:-

[وینه‌: BkIheKl.png]

باشترکردنی شێوەی ڕۆژ ژمێر لە گەڵ پشتگیری کردنی تایبەتمەندی بینینی ڕۆژ.

[وینه‌: 8hXzo0M.jpg]


٨. سەفاری Safari:-
[وینه‌: Ge1gCBs.png]

لەسیستەمی یوسمایت سەفاری گۆڕانکاری بەرچاو و ئاسانکاری زۆری تیاکراوە بۆ 
بەکاربەر,لیستی پێداویستیەکان بەردەستە و وە ڕێگەی نوێت پێدەدات بە گەیشتن بەو 
سایتتانەی کە لای بەکاربەر جێی بایەخە, هەروەها تایبەتمەندیت زیاتر دەپارێزێت لە 
گەڵ باشترکردنی نیترۆ و جافا, وە زۆر خێرایە و ڕێگای نوێی تیا بەکارهاتوە بۆ گەڕان لە 
سایتەکان.

[وینه‌: ialbHzF.jpg]

[وینه‌: JNvCCXb.jpg]

[وینه‌: ya89BvE.jpg]


٩.Handoff :-

[وینه‌: tIiYcPw.png]

ڕێگەت پێ دەدات بە هاوبەشی پێکردنی بابەت لە نێوان ماک و ئایفۆن و ئایپاد لە کاتێکدا 
کە نزیکی بەک بن.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەیری ئەم بابەتەم بکەن کەلەسەر Handoff ئامادەم کردوە لە 
یانە بۆ بینینی کرتە بکە.


١٠. Messages پەیامی کورت(نامە):-
[وینه‌: oOGpzit.png]

بە زۆر ڕێگا دەتوانیت نامە بنێریت لە ڕێگەی ماکەوە بۆ کۆمەڵێک هاوڕێ بە شێوەی SMS 
بێت یاخود iMessage بێت, دەتوانی وێنە و دەنگ بنێریو وەلەکاتی کردنەوەی 
بەرنامەیەکی دیکەدا دەتوانی بێ ئەوەی ئەو بەرنامە داخەیت ڕاستەوخۆ وەڵام بدەیتەوە.

[وینه‌: 9oymTfr.jpg]

[وینه‌: Q9Co0pu.jpg]

[وینه‌: jdGrtyk.png]

١١. Phone پەیوەندی:-

[وینه‌: f1mwHuX.png]

لەسەر ماک دەتوانی وەڵامی پەیوەندی بدەیتەوە ئەو کاتەی ئایفۆنەکەت زەنگ 
لێدەدات,وە ناوی پەیوەندیکەر و ژمارەی وێنەشی دەردەکەوێت وە دەتوانی وەڵامی 
نەدەیتەوە لەکاتی وەڵام دانەوەدا بڵندگۆی ماک دەکەوێتەکار, وە دەتوانی لە ڕێگەی 
ژمارەکانتەوە پەیوەندی بکەی,ئەگەر هاتوو ئایفۆنەکەت لە ژوورێکی دیکە بو زەنگی لێدا 
دەتوانی ڕاستەوخۆ لەسەر ماک وەڵام بدەیتەوە بەو مەرجەی لەسەر یەک خەتی 
ئەنتەرنێت بن.

[وینه‌: 7OUJ9Pg.jpg]



١٢. Air Drop بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بابەت لەنێوان OS X و iOS.
[وینه‌: y8fHLh1.jpg]


١٣.Night Mode یارمەتیدەرێکی باشە لە کاتی بەکارهێنانی بەرنامە شاشە ڕونە و 
کێشەی بینین دروست ناکات.


١٤.Instant Hotspot هۆتس پۆتی خێرا:-
[وینه‌: UoOvcy7.png]

لەسەر ئەنتەرنێتی بێ وایەرلێس, ماکی تایبەتیت خۆکارانە ئەنتەرنێتی سەر ئایفۆنەکەت 
بەکاردێنێت ئەو کاتەی کە پێکیانت بەستوە.پێویست بە ڕێکخستن ناکات لە شوێنی 
وایەرلێس نیشانەی هۆست پۆست دەردەکەوێت,لەگەڵ بڕی شەخنی ئایفۆن و خێرای 
هێڵەکەت.

[وینه‌: uzfe7Xd.jpg]



*ئەمانەی سەرەوە و چەندین خاسیەتی تر لە یوسیمایت Yosimite 
لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵ بڵاو دەبێتەوە.




سەرچاوە


Apple.com



wikipedia






*هەر شاد بن

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

الثلاثاء، 3 يونيو 2014

Handoff چیە؟

بەناوی بەخشندە و میهرەبان 

سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش

ئاشکرایە بەرواری ٢.٦.٢٠١٤ کۆمپانیای ئەپڵ کۆنگرەی WWDC14 بەست لەکۆنگرەدا 
هەریەک لە ios 8 و Os X Yosimite ئاشکرا کران کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو بە 
شێوەیەکی فەرمی بڵاو بکرێنەوە.

[وینه‌: ZUOvHZw.png]

لەم بابەتە باس لە خزمەتگوزارییەکی نوێ دەکەین لە سیستەمی Yosimite بەناوی 
Handoff.

[وینه‌: GHXL7kO.jpg]

لەکاتێکدا کە ماک و ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی ios یان لەسەرە لە نزیکی یەکەوە 
کارپێ دەکەین, خۆکارانە ئەو کارانەی کە لەسەر ئامێرێکیان دەکەی لەسەر ئەو ئامێرەی 
تر دەردەکەوێت, بۆ نمونە لەکاتی نوسینی ڕاپۆرتێک لەسەر ماکی تایبەتی خۆت , بەڵام 
ئارەزوو دەکەی لەسەر ئایفۆنەکەت یان ئایپادەکەت ڕاپۆرتەکە تەواو بکەی یاخود 
پۆستێکی ئەلیکترۆنی دەنوسیت لەسەر ئایفۆنەکەت یان ئایپادەکەت بەڵام ئارەزوو 
دەکەی لەسەر ماکی تایبەتیت بینوسیت Handoff یارمەتیدەرە خۆکارانە ئەو کارە 
بکەیت.

هەروەها دەتوانیت بەهەمان شێوە لە سەفاری و ژمارەکانت و نەخشە و پەیام و ڕۆژ 
ژمێر و ئاگادارکردنەوە بە هەمان شێوە ئەو کارانە لە نێوان ماکی تایبەتی و ئایفۆن و یان 
ئایپادەکەت هەمان کار بکەیت وە بە پێچەوانەوە.


[وینه‌: XRcKTN1.jpg]

کارکردن لە پرۆژە لەسەر ماکی تایبەتت ڕاستەوخۆ لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکەت 
دەردەکەوێت.
[وینه‌: 12dRWno.jpg]

ناردنی پەیامی ئەلیکترۆنی لەسەر ئایفۆن و ئایپادەکەت خۆکارانە لەسەر ماکی تایبەتیت.


*بەم زوانە گشت زانیارییەک لەسەر سیستەمی یوسیمایت 
Yosimite چاوەڕوان بن.

*هەرشاد بن 


سەرچاوە apple.com

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com