الجمعة، 18 يوليو 2014

چارەسەری خێرا بۆ کێشەی زۆر لە Mac Os X بەشی دووەم

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان


سڵاو هاوڕێیان هەروەک چۆن لە بەشی یەکەم دا باس لە چارەسەرێکرد بەناوی Reset 
PRAM لەم بابەتەشدا باس لە چارسەرکردنێکی دیکە دەکەین بەناوی SMC/PMU 
لەخوارەوە باس لە باشیەکانی دەکەین و هەروەها چۆنیەتی ئەنجامدانی.


لە چی کاتێکدا ڕیسێتی SMC/PMU دەکەین؟

ئەگەر هاتوو:

١.پاتری کاری نەکرد بەشێوەیەکی باش,واتا شەحنی زوو دابەزی یا هەر کێشەیەکی 
دیکە.

[وینه‌: ADtBFYB.jpg]

٢.ڕووناکی شاشە بەشێوەیەکی ڕاست کاری نەکرد.

[وینه‌: XaxpAaN.png]

٣. لەکاتی بوینی دەنگ دا کەنیشانەی بونی کێشەیە , بۆ نمونە هەندێک کات پێت 
دەڵێت ئامێرەکەت گەرم بوە خۆ لەڕاستیدا وانیە.
[وینه‌: l77eiXF.png]

٤. ڕوناکی سەر کیبۆرد بەشێوەیەکی باش کار نەکات.

[وینه‌: lrUSZYV.png]

٥.دوگمەی پاوەر کێشەی هەبێت.

[وینه‌: Pr2CCPn.jpg]

٦.لەکاتی داخستنی شاشە نەکەوێتە sleep بەڵکو وەک ئەوەی لێدێت کە کارەبای لێ 
بڕابێت.
[وینه‌: yQQSMGy.jpg]

٧.لەکاتی لێدانی میمۆری یاخود هاردی دەرەکی لەسەر شاشە دەرناکەوێت.

[وینه‌: ZVLdoP9.png]

٨.بلوتوز و وایەرلێش کارنەکات.

[وینه‌: EtR2TkO.png]

٩. وەستانی لە ناکاوی ئامێرەکانمان.

[وینه‌: vHMtbky.jpg]


*چۆنیەتی ڕیسێتی SMC/PMU جیاوازە لە نێوان ئامێرەکان, لەخوارەوە 
باسیان دەکەین.


أ. Mac Pro :

[وینه‌: 2l8vwpz.jpg]


*هەموو بەرنامە کراوەکان دابخە (CMD+OPTION+ESCAPE).

*دواتر لای چەپیشاشەکە بڕۆ سەر () کرتە لەسەر sleep بکە چاوەڕوان تا دەخەوێ.

*دواتر بەهەمان شێوەی پێشووتر بڕۆ سەر () ئامێرەکەت Restart بکە.

*دواتر ShutDown بکە. هەموو ئەوشتانەی کە بە ئامێرەکەتەوە بەستراوە لێی بکەرەوە 
وەک هارد , میمۆری هتد.... پەجە لەسەر Power دابگرە بۆ ماوەی ١٠ چرکە چاوەڕوان 
بکە تا توت دەکات و دووبارە دەکەوێتە کار.

ب.MacBook / MacBookPro :

[وینه‌: j0w6so.jpg]

* ئامێرەکەت دابخە

*دەری بکە لە شەحن

*باترییەکەی دەربکە

*کەمێک چاوەڕوان بە

*دواتر پەنجە بنێ بە Power تا ماوەی ١٥ چرکە.



ج. MacBookPro/MacBook/Mac Air Early to Late 2009 :

[وینه‌: 2m5z5sh.jpg]

*پێویست بە دەرهێنانی پاتری ناکات تەنها ئامێرەکەت دابخە.

*ئامێرەکەت بدە لە شەحن.

* لەسەر کیبۆردەکە (CTRL+OPTION+SHIFT) شێفتی لای ڕاست دابگرە + پەنجە 
بنێ بە Power .

کەمێک وازی لێ بێنە دواتر ئامێرەکەت بخە کار.



د. iMac/Mac Mini :

[وینه‌: 4t9ik1.jpg]

* ئامێرەکەت دابخە

* لە شەحن دەریبکە.

* پەنجە بنێ بە Power بۆ ماوەی ٥ چرکە.

*دواتر بیخە کار ئامێرەکەت.





* سەرچاوە:

http://support.apple.com

http://www.ce4arab.com

هەندێک لە وێنەکان وەرگیراون
هەرشاد بن

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com