الجمعة، 21 فبراير 2014

نهێنیەکانی Mac Os X بەشی چوارەم

بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان


هەروەک وەک چۆن لە بەشی یەکەم و دووەم و سێهەم دا باسمان لە چەند 
نهێنێنیەک کرد پشت بەخوا لەم بەشەشدا باس لە چەند نهێنیەکی تر دەکەین 
لەگەڵماندا بن...


١.دووبارە بونەوەی ناوی بەرنامە,ئەم کێشەیە توشی زۆرێک لە 
بەکارهێنەران دەبێت.
[وینه‌: 15.png]


چارەسەرکردنیشی ئاسانە تێرمیناڵ دەکەیتەوە ئەمەی خوارەوە 
دەنوسی:
كۆد:
/System/Library/Frameworks/CoreServices.framework/Frameworks/LaunchServices.framework/Support/lsregister -kill -r -domain local -domain system -domain user

[وینه‌: 25.png]



٢.چۆنیەتی دانانی کورتکراوەی کیبۆرد بۆ System Preferences 
وەک ئاشکرایە کورتکراوەی نیە وەک لە وێنەکەدا دیارە

[وینه‌: cghAD.png]



بڕۆ System Preferences لەوێ بڕۆ سەر Keyboard
[وینه‌: hgBZb.png]


دواتر بڕۆ سەر shortcuts ئەمجا App Shortcuts

[وینه‌: fN91b.jpg]


[وینه‌: DGZ7N.jpg]


لە بۆشایی بنوسە ...System Preferences و دواتر command و opition و s بگرە 
پێکەوە
دواتر کرتە لەسەر add بکە.
[وینه‌: GznBR.jpg]

دەبینین زیاد بوو بەسەرکەوتویی

[وینه‌: VFwjW.jpg]


٣.بۆ ڕێکخستنی ئایکۆنەکانی سەر شاشە 

آ. cmd + ctrl + 1,2,3,4,5,6 (سیستەمی snow leopard)
ب. cmd + (option) alt + 1,2,3,4,5,6 (سیستەمی Lion و بەدوای ئەو)
[وینه‌: 8Gy2U.jpg]

٤.کاراکردنی خۆکارانەی ئیشکردنی ڤیدیۆ لە QuickTimePlayerX
وەک ئاشکرایە لە QuickTime لەکاتی سەیرکردنی ڤیدیۆ ناتوانی ڤیدیۆ خۆکارانە ئیش 
پێبکەیت بەڵکو پێویستە هەموجارێک کرتە لەسەر Play بکەی,بەڵام دەتوانی لەڕێگەی 
کردنەوەی Terminalەوە وا لە ڤیدیۆ بکەی هەر لەگەڵ کردنەوەی ڕاستەوخۆ خۆکارانە 
Play ببێت.

*Terminal بکەوە ئەمەی خوارەوەی تیا بنوسە
كۆد:
defaults write com.apple.QuickTimePlayerX MGPlayMovieOnOpen -bool TRU

[وینه‌: IHGg0.png]


[وینه‌: QBG0A.png]


*ئەگەر ویستت وەک خۆی لێ بکەیتەوە ئەوا لە Terminal ئەمە بنوسە
كۆد:
defaults write com.apple.QuickTimePlayerX MGPlayMovieOnOpen -bool FALS

[وینه‌: lL8Zd.png]



هەرشادبن
d.jaf@me.com

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق