ەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
سڵاو بەڕێزان ئەم کاتەتان باش.
بەڕێزان ئاشکرایە چەندین پرۆگرام و بەرنامە هەیە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە و ڤیدیۆ و فایلە دەنگیەکان و هتد......
یەکێک لەو بەرنامانەی کە زۆر بەناوبانگە بەرنامەی BOX بڕی ٥٠ گێگا بایت فریت دەداتێ بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی تیادا پاشەکەوت بکەیت.
پێشووتر لە یانە باس کراوە لە بەشی ئایفۆن لێرەوە دەتوانن سەیری بکەن http://h4kurd.com/h4kurd/thread-79195.html
ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە لەم بابەتەدا باسی بکەم چۆنیەتی دامەزراندن و ئەنستۆڵکردنی بەرنامەی BOX بۆکسە لەسەر ماک
سەرەتا بڕۆ سەر سایتی https://app.box.com
ئەم پەڕەیەت بۆ دەکرێتەوە
لەوێ کرتە لەسەر Install BOX Sync بکە
دواتر دەبینین بەرنامەکە دادەبەزێت چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت
دواتر کە تەواو بو کرتە لەسەری بکە ئەم پەنجەرەیەت بۆ دەکرێتەوە
دوو کرتە بکە تا ئەنستۆڵ دەبێت
دواتر داوات لێدەکات ئیمەیل و پاسۆرد داخل بکەی
دواتر کرتە لەسەر Start Syncing بکە
دواتر چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت هەموو ئەو شتانەی کە پێشووتر پاشەکەوت کردوە لە ئایفۆن دێتە سەر ماکەکەت
ڕاستەوخۆ بڕۆ سەر Finder دەبینین هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی لەسەرە
* هەر شادبن