بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئەم کاتەتان باش هاوڕێیان, پشت بە خوا لە زنجیرە باسێکدا باس لە چەند نهێنیەکی سیستەمی Os X دەکەین ,لە ڕاستیدا ئەمانەی کە باسی لێوە دەکەین نهێنی نیە بەڵکو کۆمەڵێک ئاسان کاری و خزمەتگوزارییە ڕەنگە زۆرێک لە ئێمە پەی پێ نەبەین, بۆیە هەوڵدەدەین هەر جارە و باس لە کۆمەڵێک لەو خزمەتگوزاریانە بکەین.
١.وێنەگرتنی شاشە ( Screen Shot ) :
*بۆ وێنەگرتنی شاشە لە کیبۆرد دەست بنێ بە ( command + shift + 3 )
*بۆ وێنەگرتنی بەشێکی دیاری کراوی شاشە ( command+ shift + 4 )
* ( command + shift + 4) لەگەڵ Space وەک لەوێنەکەدا دیارە تەنها ئایکۆنەکان
* وێنەگرتن بەشێوەی ستونی یا خود ئاسۆیی ( command + shift + 4) لەگەڵ
Shift
٢. ڕونکردنەوەی زمانەوانی:
ئەگەر براوسەری سەفاری بەکاردەهێنیت, هەندێک کات ووشەیەکی ئینگلیزی نامۆ دەبینین و دەمانەوێت ڕوونکردنەوەی زیاتر بزانین لەسەری لەڕووی ماناوە, لەو کاتەدا ووشەکە دیاری بکە لە کیبۆردەکە پەنجە بنێ بە ( cmd + ctrl + D ).
٣. کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ بەشێوەی فروانتر:
وەک ئاشکرایە لەسەر کیبۆرد ئامرازی دەنگ زیادکردن و کەم کردن هەیە
بەڵام ئەوەی زۆرێک لە ئێمە پەی پێنابەین ئەوەیە ( shift + option ) پێکەوە دابگرین دواتر پەنجە بخەینە سەر ئامرازی دەنگ زیادکردن دەبینین بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بوە ئاستی دەنگی.
ئەم ڤیدیۆیەم بۆ ئامادەکردوون بۆ ئەوەی زیاتر ڕوون بێت.تکایە بە HD سەیری بکەن.
*چاوەڕوانی بەشی دووەم بن
هەر شاد بن
d.jaf@me.com
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق