ەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
سڵاو هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش ڕەمەزانتان پیرۆز بێت.
ئاشکرایە کۆمپانیای ئەپڵ ڕۆژی ٨\٦\٢٠١٤ کۆنگرەی WWDC 2015 بەست، تێدا پەردە لەسەر چەندین گۆڕتکاری گرنگ بۆ هەر یەک لە سیستەمی ماک و ئایفۆن و ئەپڵ وۆچ لادرا،وا بڕیارە لە وەرزی پایزی ئەمساڵ سیستەمی نوێ بڵاو ببێتەوە, لەم بابەتەدا ئەوەی مەبەستمانە باس لە سیستەمی ئێل کەپیتان EL Capitan بکەین وە گرنگترین ئەو گۆڕانکارییانەی کە کراوە بیخەینەڕوو بۆ یەکەمجار بە زمانی کوردی.
* Split view
کێ ووتی ناتوانی ڕۆشنایی زیاتر بخەیتە سەر دوو شت لە یەک کاتدا؟
کارپێکردنی ژمارەیەک بەرنامە لە یەک کاتدا و بتوانی لەسەر هەموویان کار بکەیت و ڕۆشنایی بخەیتە سەر ئەو دوو ببەشەی کە مەبەستە هەموو ئەمانە دەتوانی ئەنجام بدەیت لەگەڵ خزمەتگوزاری دوو لەت بونی شاشە وەئەو دوانەی کە مەبەستتە دەتوانی خۆت هەڵی بژێریت
بۆ نمونە لەسەر فایلێک کار دەکەیت و لەهەمان کاتیشدا پێویستت بە گەڕانە لەسەفاری خزمەتگوزاری دوو لەت بوونی شاشە یارمەتیدەرە و ئاسانکاری زۆر دەکات بۆ ئیش و کار.
* mission comtrol
ئیشکردن و کۆنترۆڵکردنی ئەو بەرنامانەی کە کراوەتەوە زۆر ئاسان لە سیستەمی ئەل کاپیتان بە تەنها یەک جوڵەی لەسەر تراک پاد هەموو ئەو بەرنامانەی کە کراوەتەوە بە ئاسانی بۆت دێتەسەر شاشە دەتوانی بە ڕاکێشانی بۆ سەرەوە جێگیری بکەیت.
* Spotlight
زیاتر جۆراو جۆرو سوود بەخش بوە
لەگەڵ سیستەمی ئەل کاپیتان spotlight زیاتر زیرەک بوە ئەنجامی گەڕانت دەداتێ لەبواری : کەشوو هەوا ، وەرزش ، ئابوری ، ماڵپەڕی ڤیدیۆی و هتد…….
هەروەها دەتوانی پرسیار لە spotlight بکەیت بۆ دۆزینەوەی فایل بەو زمانەی خۆت دەتەوێت وە بەشێوەیەکی ئاسان دەتوانی قەبارەی spotlight گەورە و بچوک بکەیت.
سەیر بکە بزان چی لە ناو سندوقی نامەکانتدا هەیە
مەیل (پۆستە) بە پڕی شاشە دەری دەکات و بەشێوەیەکی خێرا دەتوانی کاری لەسەر بکەیت و هەروەها بە دەتوانی بە سوڕان لەسەر تراک پاد بە ئاسانی کاری لەسەر بکەی و وە یارمەتی دەرە بۆ بەڕێوەبردنی ڕۆژ ژمێر و ناوەکان.
* NOTES
زیاتر لەوە کۆبکەوە کە لە هزرتدا هەیە
بەشێوەیەکی باشتر لە پێشووتر دەتوانی ئەوەی لە هزرتدا هەیە پاشەکەوتی بکەیت و هەروەها دەتوانی وێنە و ڤیدیۆ و لینکی ڤیدیۆ و شوێنی خۆت لەسەر نەخشەش ئەوەش زیاد بکەیت.
بەیارمەتی ئای کلاود دەتوانی ئەو تێبینی یەی کە لەسەر ماک دەینوسیت لەسەر ئایفۆنەکەتیش ببینیت.
* Photos
شتی زیاتر دەتوانی ئەنجام بدەیت و ئەو شوێنانەی کە دەڕۆیت و هەروەها ئەو کەسانەی کە دەیبینیت.
دەتوانی زیاتر دەستکاری وێنەکانت بکەیت و کۆمەڵێک ئیفێکتی تازە زیاد کراەو. وە پشتگیری لە لایەنی سێیەم دەکات ئەپێکی نوێیە لە گەڵ دەرچونی سیستەمی ئەل کاپیتان دەتوانی لە ئەپستۆر دایبەزێنیت.
* Safari
گەڕان بەڕێگای زیرەکانەتر لەگەڵ دامەزراندنی ئامرازی نوێ.
لەگەڵ سیستەمی ئەل کاپیتان دا ئامرازی نوێ دەتوانی دابمەزرێنیت و گەڕانت بۆ ئاسانتر دەکات، ئێستا سەفاری ئەو وێبگەرانەی کە گرنگن لات یارمەتیت دەدات جێگیریان بکەیت و بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسان بڕۆیتە سەریان هەروەها بەشێوازی نوێتر لە جاران، هەروەها ڕاستەوخۆ لە سەفاری دەتوانی گرتە ڤیدیۆییەکان بێدەنگ بکەیت، هەروەها دەتوانی لەڕێگەی ئەیر پلەیەرەوە ڤیدیۆکان بە تیڤی یەوە گرێ بدەیت.
* Maps
ئێستا دەتوانی زانیاریت لەسەر گواستنەوەی گشتی هەبێت.
ئەگەر شەمەندەفەر یان پاست دەوێت بۆ ئەوەی گەشتی پێ بکەیت لەگەڵ نەخشە دا لەسیستەمی ئەل کاپیتان بەشێوەیەکی ئاسانتر دەتوانیت گەشتەکەت دەست پێ بکەیت، هەروەها دەتوانی ئاگاداری خشتە و کاتی گواستنەوە گشتیەکان بیت بەشێوازی ئاسانتر.
* Improved Language Support
سیستەمی ئەل کاپیتان پشتگیری زیاتری زمان و فۆنتی زیاتر دەکات بۆنمونە زمانی چینی و یابانی و باشتر کردنیان زیاتر زمان ڕەوانتر بووە هتد……..
*Performance
لەگەڵ سیستەمی ئەل کاپیتان لە هەموو بەشەکاندا هەوڵ دراوە خێراتر بکرێت و بۆ نمونە لەکاتی کردنەوەی ئیمەیل یان خود چونە سەر بەرنامەکان هەروەها زیاتر خێراکردن لەکاتی یاریکردن و وێنە و هتد……
هەروەها باشترکردنی گرافیک و دیقەی شاشە زۆر بەهێزتر بوە بەپشت بەستن بە مێتاڵ کە خزمەتگوزارییەکی نوێیە لە بواری گرافیک یاری و بەرنامەکان زیاتر بەنرخ و بە پێز تر دەکات وە دیقەی شاشەی تا ١٠ بەرامبەر زیاتر کردووە.
لەگەڵ کۆمەڵیکی تر لە خزمەتگوزاری.
*هەر شادبن.
*سەرچاوە http://www.apple.com/osx/elcapitan-preview/
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق