الأحد، 28 يونيو 2015

چۆنیەتی دامەزراندنی پرۆرامی BOX بۆ سیستەمی ماک

ەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

سڵاو بەڕێزان ئەم کاتەتان باش.


بەڕێزان ئاشکرایە چەندین پرۆگرام و بەرنامە هەیە بۆ پاشەکەوت کردنی وێنە و ڤیدیۆ و فایلە دەنگیەکان و هتد......
یەکێک لەو بەرنامانەی کە زۆر بەناوبانگە بەرنامەی BOX بڕی ٥٠ گێگا بایت فریت دەداتێ بۆ ئەوەی وێنە و ڤیدیۆی تیادا پاشەکەوت بکەیت.
پێشووتر لە یانە باس کراوە لە بەشی ئایفۆن لێرەوە دەتوانن سەیری بکەن http://h4kurd.com/h4kurd/thread-79195.html
ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە لەم بابەتەدا باسی بکەم چۆنیەتی دامەزراندن و ئەنستۆڵکردنی بەرنامەی BOX بۆکسە لەسەر ماک 
سەرەتا بڕۆ سەر سایتی https://app.box.com 


ئەم پەڕەیەت بۆ دەکرێتەوە



[وینه‌: 559030a7c7510.png]

لەوێ کرتە لەسەر Install BOX Sync بکە 

[وینه‌: 5590313f12123.png]
دواتر دەبینین بەرنامەکە دادەبەزێت چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت 

[وینه‌: 55903160e155e.png]

دواتر کە تەواو بو کرتە لەسەری بکە ئەم پەنجەرەیەت بۆ دەکرێتەوە 
دوو کرتە بکە تا ئەنستۆڵ دەبێت
[وینه‌: 559031945a743.png]
دواتر داوات لێدەکات ئیمەیل و پاسۆرد داخل بکەی 

[وینه‌: 5590324b16a79.png]

دواتر کرتە لەسەر Start Syncing  بکە

[وینه‌: 5590326488b2d.png]

دواتر چاوەڕوان بە تا تەواو دەبێت هەموو ئەو شتانەی کە پێشووتر پاشەکەوت کردوە لە ئایفۆن دێتە سەر ماکەکەت 

[وینه‌: 559032bc627de.png]

ڕاستەوخۆ بڕۆ سەر Finder دەبینین هەموو وێنە و ڤیدیۆکانی لەسەرە

[وینه‌: 5590334aaecd8.png]

* هەر شادبن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق