الجمعة، 27 يونيو 2014

چارەسەری خێرا بۆ کێشەی زۆر لە Mac Os X بەشی یەکەم

 
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان


سڵاوهاوڕێیان ئەم کاتە و هەمووکاتێکتان باش خۆشحاڵم بە بابەتێکی نوێوە هاتمەوە 
لاتان.

زۆر جار زۆرێک لە ئێمە لەکاتی بەکارهێنەرانی سیستەمی ماک توشی کێشە دەبین 
بەهۆی ئەوەی لە ووڵاتی ئێمە ئەم سیستەمە بەکارهێنەری کەمە, ڕەنگە کێشەکان 
سادە بن ناچار دەبین بیبەینە لای کەسێک یاخود لە بازار بە پارە بۆ مان چارەسەر بکەن, 
ئەوەی مەبەستمە لەم زنجیرە بابەتەدا باس کردنە لە چارەسەری خێرا بۆ زۆرێک لەو 
کێشانەی ڕوبەڕوی بەکارهێنەرانی ماک دەبێتەوە هەر وەک ئاماژەمان پێدا کێشەکان 
هەندێجار چارەسەریان زۆر ئاسانە هەر یەک لە ئێمە دەتوانین خۆمان ئەو کێشانە 
چارەسەر بکەین بە چەند ڕێگایەکی ئاسان, ئەگەر هاتوو کێشەکان لە هارد وێر بو 
دەتوانن سود لەم ڕێگانە وەربگرن نەک لە سۆفت وێر بۆ نمونە نەوەک تۆ کێشەت لە 
گۆگڵ کرۆم یا فایەرفۆکس هەبو بڕۆی ئەم ڕێگانەی کە لە خوارەوە باسیان دەکەین جێ 
بەجێی بکەیت و بڵێی کێشەکانم چارەسەر نەبوە.


پێشەوەی باس لە ڕێگاکان بکەین بە باشی دەزانم ئەوە بخەمە ڕوو ئەم ڕێگایانە ١٠٠٪ 
چارەسەری هەموو کێشەکانت ناکات بەڵام بۆ ئەوەیە تۆ پێشەوەی بیەیتە بازار باشترە 
ئەم ڕێگایانە بکەیت.

گرنگترین ئەو کێشانەی کە ڕوبەڕومان دەبێتەوە بریتی یە لە:-


١.دەرکەوتنی کێشە لە وایەرلێش دەنوسرێ No Airport Card Installed.
٢.ناتوانی ئەنتەرنێت بکەیتەوە لە کاتێکدا تۆ پەیوەندیت کردوە.
٣.کێشە لە (تراک باد) ی کیبۆرد.
٤.کێشە لە کامێرا. هتد........


ڕێگاکان بریتین لە:-


١. Reset PRAM:
باشیەکانی بریتی یە لە:


ا.قەبارەی هارد جێگیرنەبوو

ب.کوالێتی ڤیدیۆ جێگیر نەبو هەرچەند کوالێتی باش بکەیت دواتر وەک خۆی لێ بێتەوە.

ج.زانیاری دەربارەی شوێنی نیشتەجێ بون توانای گۆڕانی نەبێت.

د.دوای خستە کاری ماک نیشانەی پرسیار بەدەربکەوێت ئەمەش نیشانەی بونی 
کێشەیە.

ها. دوبارە بونەوەی تەختەکلیل.

و.کێشە لە ماوس.

وە چەند کێشەیەکی تریش هتد.........


چارەسەر:-

ماکەکەت ڕیستارت بکە پێکەوە پەنجە بنێ بە


Command + OPTION (alt) + P + R


دەست هەڵمەگرە لەسەری تا ٣ جار ڕیستارت دەبێتەوە


[وینه‌: 11TSbWS.jpg]


بۆ زیاتر ڕوونی سەیری ئەم ڤیدیۆیانە بکە:






یاخود ئەمەیان 








ئەو سەرچاوانەی سودم لێ بینیوە:


١.support.apple




http://www.ce4arab.com


ڤیدیۆکان لە یوتیوب وەرگیراون

چاوەڕوانی بەشی دووەم بن.

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق