الأحد، 27 أبريل 2014

چارەسەرکردنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئایفۆن+ئایپاد

 
بەناوی خوای بەخشندەو میهرەبان


هاوڕێیان ئەم کاتەتان باش بە پێویستم زانی لەم 
بابەتەدا باس لە چۆنیەتی 
چارەسەرکردنی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئایفۆن + 
ئایپاد بکەین لەکاتی بەرزبونەوەی 
پلەی گەرمی ئامێرەکانماندا چی بکەین؟ ئا یا هۆکاری 
بەرزبونەوەی پلەی گەرمی 
ئامێرەکانمان چیە؟

[وینه: GVlIvqg.jpg]

* سەرەتا باس لە هۆکارەکانی بەرزبونەوەی پلەی 
گەرمی ئایفۆن ئایپاد دەکەین:

پلەی گەرمی ئایفۆن لەنێوان (٠ - ٣٥) پلەی سەدی 
دایە, لە کاتی بەرزبونەوەی پلەی 
گەرمی ئامێردا پەیامێکت پێ دەگات نوسراوە (the 
iPhone needs to cool down) واتا 
ئامێرەکەت پێویستە سارد بکەیتەوە یاخود پێویستە 
بۆماوەیەک وازی لێ بهێنین وبەکاری نەهێنین.

لەم کاتەدا ناتوانین ئامێرەکانمان بەکاربهێنین چونکە 
بەردەوام ئەو پەیامەی لەسەرە, بۆیە 
وا باشترە ئامێرەکانمان بکوژێنینەوە بۆ ماەیییییک پێش 
ئەوەی ڕوداوێکی نەخوازراو 
ڕوبدات.

*گرنگترین هۆکارەکانی بەرزبونەوەی پلەی 
گەرمی ئایفۆن بریتیە لە:

١. دانانی ئامێرەکانمان بۆ ماوەیەکی زۆر لە پێش 
تیشکی خۆر.

[وینه: HFLsEvg.jpg]

٢.بەکارهێنانی کامێرای ئامێرەکانمان بۆ ماوەیەکی زۆر.

[وینه: m8qLGcp.jpg]

٣.ئەگەر هاتو gps بۆماوەیەکی زۆر کاری کرد ئەمەش 
هۆکارێکی ترە بۆ بەرزبونەوەی 
پلەی گەرمی ئامێرەکانمان.

[وینه: ojPtPbN.jpg]

٤. بارگاوی کردنی ئامێرەکانمان بە کێبڵی خراپ یاخود 
کێبڵی ئەسڵی خۆی نەبێت.

[وینه: 5DMhlZK.jpg]


* چارەسەر:

١.ئامێرەکەت بکوژێنەوە و وازی لێبێنە بۆ ماوەی ١٥ 
خولەک دواتر دوبارە پێی بکەرەوە.

٢.ئامێرەکە دور بگرە لە تیشک و ڕوناکی.

٣. بلوتوز و GPS بکوژێنەوە.

٤.کامێرا بکوژێنەوە.

٥. یاری پێمەکە چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پلەی 
گەرمای ئامێر.

٦. بیخە Airplane mode چونگە wifi و 
bluetooth و Gps دەکوژێتەوە.


*تێبینی: هەموو وێنەکان وەرگیراون لە google


*هەرشاد بن

*diyarbekir@me

twitter: @diyarjaf
Facebook: Diyar Bekir Jaf
instagram: diyarjaf
BBM: 7A38CE23
http://diyarbekirjaf.blogspot.com

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق