به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهره‌بان
، ده‌كه‌ین macOS Mojave ئه‌م كاته و هه‌موو كاتێكتان باش به‌ڕێزان له بابه‌تی ئه‌مڕۆدا باس له سیسته‌می
هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م بابه‌ته‌دا باس له گرنگترین گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ین كه بڕیاره له‌م سیسته‌مه‌دا ئه‌نجام بدرێت، سیسته‌می مۆجاڤی له ڕۆژی دوو شه‌مه‌ی داهاتوو به‌رواری ٢٤ ی ئه‌یلول به‌رده‌ست ببێت بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی، ناوی مۆجاڤی له بیابانی مۆجاڤی وه‌رگیراوه كه ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی كالیفۆرنیا.
*Dark Mode
ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ت پێ ده‌دات كه شێوازی شه‌وان به‌كاربهێنیت له له شریتی لیسته‌كان و macOS High Sierra له سیسته‌می
هه‌روه‌ها له لیستی به‌رنامه‌كان له دۆك به‌ڵام به‌شێكی زۆری شاشه ناگرێته‌وه ، له سیسته‌می نوێی مۆجاڤی ته‌واوی شاشه ده‌توانی شێوازی شه‌و به‌كاربهێنیت
* Dynamic Desktop
گۆڕینی ڕووكاری شاشه بهگوێرۆی كاته‌كانی ڕۆژ، له‌كاتی به‌كارهێنانی ڕۆژانه‌دا ڕۆژ ده‌بێت به‌شه‌وان خۆكارانه وێنه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ شه‌و جوانیه‌كه‌ی له ڕاده به‌ده‌ر ده‌به‌خشێته شاشه‌كه
*Stacks
ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕوكاری شاشه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك و پێك ، به كرته‌یه‌ك ده‌توانیت به‌و شێوه‌یه‌ی بته‌وێت هه‌موو ئایكۆنه‌كان ڕێك ده‌خات و به جیا بۆتی داده‌نێت بۆ نمونه هه‌موو فایله وێنه‌ییه‌كان یان فایله پی دی ئێفهكان هتد.... به جیا كۆده‌كاته‌وه بۆت
*Finder
گه‌ڕان به‌شێوه‌ی خێراتر ده‌بێت بۆ نمونه ده‌توانی وێنه‌كان بكه‌یته‌وه و ده‌سكاری بكه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به به به‌رنامه‌ی فۆتۆ هه‌بێت بۆ فایله‌كانی تریش به هه‌مان شێوه
*Quick Look
له‌م خزمه‌تگوزارییه‌دا ده‌توانیت ده‌ستكاری فایله‌كان بكه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی پێویست به كردنه‌وه‌ی بكات بۆ نمونه فایلی پی دی ئێف ده‌توانیت ده‌ستكاری بكه‌ی و وێنه‌كانی بسوڕێنیت به‌و جۆره‌ی خۆت ده‌ته‌وێت، هه‌وره‌ها ده‌توانی ده‌ستكاری فایلی وێنه‌ی و ڤیدیۆیی بكه‌ی و بیبڕیت به‌بێ كردنه‌وه‌ی
*Screenshots
له سیسته‌می مۆجاڤی وێنه‌ی شاشه ده‌توانی بگریت به‌شێوه‌ی ئاسانتر هه‌روه‌ها ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ دهتكاری بكهیتو له‌و شوێنه‌ی مه‌به‌ستته دای بنێیت هه‌روه‌ها ده‌توانی، زیارت وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئای ئۆ ئێسی ١١ بۆ ئایفۆن ده‌بێت كه چۆن له لایه‌كی شاشه‌وه ده‌مێنێته‌وه به داگرتنی
Shift-Command-5
هه‌روه‌ها ڕێگه‌ت پێ ده‌دات سكرین ڕیكۆرده‌ر بكه‌یت به‌شێوه‌ی شاشه‌ی كامل یان به‌شێكی
*FaceTime
له‌ڕێگه‌ی فه‌یس تایمه‌وه ده‌توانی تا له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ل ٣٢ كه‌س دا قسه بكه‌یت و له شێوه‌ی گروپ له په‌یوه‌ندی دا بن
*New Apps , Stocks , Home and Voice Memos
له سیسته‌می مۆجاڤی ئه‌و چوار به‌رنامه‌یه‌ی سه‌ره‌وه زیاد كراوه كه پێشوتر له سیسته‌می ئای ئۆ ئێس به‌رده‌ست بو
*Mac App Store
گۆڕانكاری له شێوه‌ی ئه‌پستۆری به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان ده‌توانیت به‌دوای به‌رنامه بگه‌ڕێیت و ڤیدیۆیی تایبه‌ت به به‌رنامه‌كان ببینیت
به‌شه‌كان لێك جیاكراونهوهتهوه
*Privacy and Security
تایبه‌تمه‌ندی و سكیوریتی توند و تۆڵ كراوه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پارێزگاری له تایبهتمهندیهكانت ده‌كرێت
ئه‌مانه و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تر له سیسته‌می مۆجاڤی له ٢٤ ی ئه‌یلولی ٢٠١٨ به‌رده‌ست ده‌بێت
هه‌ر شادبن
Diyar Bakir Jaf